پەندەکانی بیرەمێردی نەمر

1.گەورە کە یەک بن میللەت سەر دەخەن

دەڵین:دوو ڕیوی شیرێ کەوڵ دەکەن

2.قەد ڕیک ناکەون گەورەی ئەم شارە

تاریکای شەو ئیوارەدیارە

3.وا دامەنیشە بە دەستی بەتاڵ

تانەگری، مەمک نادرێ بەمناڵ

4.بۆ دنیا دەبیت دەست بدەیتە دەست

هیج کەسێ،هیچ کەس ناباتە به هه شت

5.سەرمایەت بۆخۆت،زەکات بۆ خودا

میوو کەبیبڕی چاکتر بەر ئەدا

6.دەست لەئنسانی دڵ شکست مەدەن

بڵێ بسمیلا  جوینت پێ ئەدەن

7.ئەگەر ئەتەوێ نەیێن بەگژتا

ئامادەی شەر بە لە هه موو وەختا

لە شێنەیشدا پڕ چەک بنوینه

دڵی دوژمنی پێ بترسینە

8.دوژ من بە چاکە ئاشت دەبێتەوە

سه هۆڵ به ئاوی گەرم ئە توێتە وە

9.ئه و سەره ی سەودای عشقی تیا نیە

کولەکەی وشکی ئاوی کانیە

10.کە سرکە توند بێ قاپ ئه قڵیشێنێ

لەش کراسی تە سک دا ئەتڵیشینێ

11.هه رچی کە کۆن بوو بێ تینە بۆشه

تە نها شەرابە تاکۆن بێ خۆشە 

چاوی جوان دەڵێن: پیاڵه ی شەرابە

مەزەی سەرمەستی دڵه ی کەبابه

12.بچۆرە شارێ کە کەس نەتناس

تیر خۆت هه ڵکێشە پڕ بە کراسێ

13.خوا هه موو لایێ یەکخاو یەک دڵ بین

لەسایەی یه کدا وەکوو یەک بژین

14.دوو مه ڵان بۆیە پێی دەڵێن زۆڵە

بەبێ تۆو دەڕوێ لەو دەشتە چۆڵە

15.هه ندیکمان هه یە ڕەگی خەو ئەگرین

تا ئشیان هه یە لەبەر پیاو دەمرن

16.ئەو قەومە بەرز و صاحیب مەنزڵن

کە لەگەڵ یەکدا ڕاست و یەک دڵن

17.تیری دۆست لە پی (ژیان)درابوو

زۆراب بە تیغی ڕۆستەم کوژرابوو

18.ئەوەی جڵەوی خۆی دایە دەس خەلڵک

ناوی نراوە زەبون و بێ کەڵک 

19.هونەر ئەوەیە بەختی لەگەڵ بێ

چیمەنتۆ ئەبێ لمی تیکەڵ بێ

20.مەدحی ڕووبه ڕوو پیاو ئەدا به شوو

زۆر دۆستی سەر نان بەدوژمن دەرچوو

20.پیاو بۆ بۆرەپیاو ڕوحی خۆی سەرف کرد

کەچی پی دەگوت بە دەردی خۆی مرد

21.ئەوەی وەفای بۆ دوای خۆی نەبێ

ئیتر تۆ دەبێ هیوای چیت پێی بێ

22.یەک دڵ و یەکسان چه ند خۆش یاران

بێ خەم،بێ پەروا لەتەرزە و باران

پینج و دوڕۆژێ دنیا ڕابیرین

دوشمن لەپردی نامەرد هه ڵدێرین

بەڵام وەک دەستمان خۆشمان بڵاوین

یەک ناگرین بۆیە وا بێ کڵاوین

23.بۆنی گوڵ لای قالۆنجە دەردە

ژن بێ ڕوو سوری ناچیتە پەردە

24.کەتۆ خۆت شل کرد لەڕوی ناکەسێ

ئەڵێ بڕوانە چۆن لیم دەترسێ

25.هه ندێ به فریو گەیینە پایە

شە یتان لەبەرگی فرشتە دایە

26.ئەو پیاوە گەوره ی کە خۆش باوەڕە

بەست خەڵکەوە مێکوتی ساوەرە

27.ساف دەرون،داری دەستی بەدکارە

بۆیه شەڕە دار زۆرە لەم شارە

28.ئەگەر بێی بەقین تۆڵە بسێنی

خەوی ڕەحمەتی لای خۆت نابینی

29.لەش و ئەقڵ و دڵ ئەم سیانە ساخ بێ

ساحێبیان دەبێ هه ر بەدەماخ بێ

30.ئنسان لەنیسان دروست کراوە

چاوی بەپەردەی غەفڵەت پۆشراوە

31.کەتۆ لەخەڵک بە بغزو کین بی

نابێ لەمەکری خوادا ئه مین بی

32.چەند خۆشە دۆستت ناوچەوان پاک بیت

لەبەرەو ڕوویی درۆ بێ باک بیت

33.دەمێکە قەترەی حەیا تکاوە

بۆیە وا زوبان تەڕو پاراوە

وای لە حاڵی کۆمەڵی یاران

ئەڵی نەبایان دیوە نە باران

زۆر پیاو وەک درەخت موتربە دەکرێ

هه رمێ یە و جار جار ترۆزی دەگرێ

34.تە مەع وە ک ئەوی شۆری دەریایە

هه ر ئەی خۆیتە وە و تە سە للات نایە

ئەوەی قانعە بە وشک و بە تەڕ

ناوی نراوە شاهی بەحر و بەر

هه رچی ڕاست دەڕوا لە تە وەکولدا

خەم و خەفە تی نایا بە دڵدا

35.ئاسمان ساڵی چوار جار دەگۆڕێ

بەختی کورد هه موو ڕۆژێ دە تۆرێ

36.خوا کێو دەبینێ بەفری تێ دەکا

بەندەیش ماستاوی ساردی لێ دەکا

37.کەوتوینە دەورێ هه رچی بۆی بلوێ

دەستی چەوری خۆی بەخە ڵکا ئەسوێ

وتی:فلانێ وابووم بە کەباب!

خوشکتیان دیوە چۆتە جێی خراب

وتی:برادەر ئەمە بوختانە

وتی:منداڵی ئیمە دیویانە

مەلا وەعظی دا کەڕوەو کەعبه

میزکردن کفرە هێجگار خراپه

کەچی خۆی ڕووەو قیبله بە پیوە

میزی کرد چاویان لێ بوو لە دێوه

وتیان وەعظی خۆت لەبیر نەماوە

وتی من سەریم بۆ وەرگێراوە

38.لەقسەی خەڵکا زوو هه ڵ مەدەرێ

ڕەوایە ئەگەر بتکەنە دەرێ

زمان درێژ بیت دەستت کورت دەبێ

کەخۆت هه ڵکێشا گویت لە جرت دەبێ

39.کەمت لەزۆری خەڵکی چاکترە

گۆشتی چۆلەکە لە داڵ پاکترە

40.کەئێشی دەرزیت بیتە پیش چاو

سووژن به خەڵکا ناکەی حەساو

41.سوزنتان کرد بە پیشە 

دەڵین دەرزی ئیشی پسیشه

42.دڵ ئاوینە بێ ڕووناک ئەنوێنێ

ئاگاداری بە ژەنگ هه ڵنە هێنێ

43.تا تاڵ و سوێری دنیا نە چێژیی

هه ر چیت هاتە دەم ئەوە دەبیژیی

بەقاڵ کراوی کەهاتیە کایە

گوێزت لێ بارکەن خڕەت لێ نایە

ئەگەر ڕەفیقت کەوت دەستی بگرە

هه رچی بێ ئەویش ئەوەی لە فکره

بەڵام بۆرە پیاو بە هیچ نازانێ

قەدری مەگرە بەلەتە نانێ

44.دە پەندو یەکی دە دینار دێنێ

دیاری (ژیان)ه خەڵکی بیخوێنێ

له گەڵ خودادا سەر ڕاست بی چاکە

هیچ لەو گوم نابێ خراپەو چاکە

له گەڵ خەڵکی دا ئنصاف بنوێنە

هه تا دەتوانی نەفست بشکێنە

بۆهه ژار دڵسۆز بۆ گەورە حورمەت

بۆلەخۆت خوارتر لطف و شه فه قه ت

بۆدۆست ڕابەر بە بۆ دژمن بەحیلم

بە تە وازوع به لەگەڵ ئەهلی عیلم

لەگەڵ جاهیلدا بێ دەنگ و خامۆش

ئەم دە په ی من نەکەی فەرامۆش

45.قه دری خۆت زیاد کە بە قه درزانی

خۆت نەبێ هیچ کەس به سووک نەزانی

46.چەند خۆشە ئینسان خەیاڵ پەروەر بێ

بە خەیاڵ به رگی شاهیی لەبەر بێ

47.نەمێوت هه یە بۆکەس نەهه نگوین

مەگەر چزووی خۆت بکەی په رژین

48.لەئادەمەوە تا ئەم زەمانە

ڕێگای خێر و شەڕ بەدەست ژنانە

کۆنە دەماخان هه روا نادانن

هیچ قه دری جنسی لە تیف نازانن

49.گەر خوا ڕزقی بە نوێژ بدایە

ئه شیا غەیرە دین نانی نە بوایه

نە ڕسق به دینە و نە ماڵ به زانست

ئارەزوی خوایە ڕۆژی ڕۆی (ٲلست)

50.به دکار دوو نەوعە یەکێ نە زانە

مەڕوانە ئەوە ، عه قڵ میوانە

نەوعیکی تریان سروشتی بە دە

ئەوەیان سزای بە داری حە دە

پیاو خراپ نە بێ چاک دەرناکەوێ

تا تاریک نە بێ کێ چرای ئەوێ

51.جورئەت بۆ ڕۆژێ گرفتارییە

نە تیجەی فیشاڵ شەرمه زارییه

گەر تۆ خه ریک بی خەڵکی بشکێنی

تۆیش لەحورمەتی خۆتا نابینی

هه رکەس ئەقڵی خۆی لە لا پەسەندە

فائیدەی نییە ئەم بەندو پەندە

52.خویەک گرتمان به شیری

ناتوانین تەرکی بکەین بە پیری

مەگەر ئەو خوایەی کە حاڵ ئەگۆڕێ

جەهلمان لەگەڵ نەخاتە گۆڕێ

خۆ من قەڵەم و زمانم سوا

هیچم پێ نەکرا خستمە دەست خوا

53.ئەوەندەم هه یە یەک ڕوو یەک دڵم

لەمە تانە تدا پەروەردەی گڵم

54.دنیا وەک مووی قول چەرخی گەڕاوە

به شانەشی کەی هه رتێک ئاڵاوە

55.خۆ ئەگەر ژێر پی یەکتر بتاشین

دەسیشمان بگرن هه روا لە پاشین

56.هه ندێ کەس بە شعێر سه ریان ئە ئاوسێ

سیسرک بۆنی گوڵ بکا ئە تاسێ

57.قه ومێ قه لەڕەش بکا به پیشڕەو

ڕۆژی ڕوناکی لێ دە بێ به شەو

58.هه رچی یەک ڕوو بێ و یەک زوبان و پاک

وەک شمشێر خوینی دەبێ بە خۆراک

دوو ڕوو دوو زمان شانەی سەر سەره

وەرە لەم قوره دەرکە ئەم کەرە

59.چه ند خۆشە ئینسان شێوەی شه معی بێ

خۆی بسوتێنێ نەفعی جەمعی بێ

چەند خۆشە ئینسان خووی چاک بگرێ

ئەوە بگرێتە باوەش کە دەمرێ

60.ئەوی خه ریکە دۆستی خۆی بخا

کاتیکت زانی وەک دیوار، ڕووخا

61.من هیوام بەکه س نیە بێ باکم

بە تەعنەی بەدکار ئەزانم چاکم

62.ئەگەر تۆ هه وای هه وا نە شکێشی

ئە بێ هه ر جاری ڕەنگێ بنوێنی

با وجود بەرگی رەنگاو رەنگ جوانە

یەک ڕەنگی ناشێ بۆ ئەم زە مانە

کەواتە هه وای بەرزیی مەنوێنە

ملی خۆت به پای خۆت مەشکێنە

بە ڵام سروشتێ کە بای درابێ

بەدەست خۆی نییە ئارامی نابێ

63.ژیان بە عە داوەت داپۆشراوە

لە گیان لە بەرانەوە بۆ مان ماوە

سە گ بۆ پشیلە پشیلە بۆ مشک

ئاو بۆ ئاگر ئاگر بۆ پوشی وشک

بۆیە ناکۆکن لەگەڵ یەک ئنسان

چونکە تێ ناگەن لە سڕی رەحمان

ئەم تێک هه ڵچوونەو شەڕ و هه ڵدایه

بۆ بێ عیلاقه وەک سینەمایە!

چەند خۆشە هه روا لەدوور بڕوانی

نەچیتە ناویان هه تا ئەتوانی

پاڵتۆی قه ناعە ت بکەی بە بەرتا

لێفەی تە مەڵی بدەی بە سەرتا

هه لاو هه لاوی تە لەفونت بێ

لەژن و شەراب تازەو کۆنت بێ

ام کلثومت بە ڕادیۆ لابێ

هیچ پێوستیەکی ترت نە مابێ

64.ئەو دەڵەتەی لێت نادزرێ عیلمە

ئەوەی لەشەڕت لائەدا حیلمە

مەتانەت وەفا و عه زمی تێدایە

ئاو تێ دەپەڕێ و زیخ لەجێ دایە

مناڵ لەسەر خۆ پێ دەگرێ و دەڕوا

بەرسیلە بەسەبر ئەبێ بە حەڵوا

65.ئینسان لە نسیان دروست کراوە

چاوی بە پەردەی غە فڵەت پۆشراوە

66.چه ند خۆشە لە لەگەڵ یاری بە وەفا

ڕابوێری دائیم بە زەوق و سە فا

گەردی چڵو چۆت لە دڵ نە نیشێ

با دوژ من باری خەفەت بکێشێ

67.خۆزگە پیاوش وە ک شەراب بوایە

بە کۆنی نە شئەی زیاتر بدایە

68.کە بۆ هاوخوێنت، خوینت نەجۆشێ

پەچەی بەدنامی ڕووت دادە پۆشێ

69.سەروو دەست و پێ هه مووی یەک لەشه

لەناو عه شرەتدا ئەڵین ڕەش ڕەشە

کە لەچاڵ و کۆسپ ورد نە بینەوە

ئەمجار کە کەوتین هه ڵناسینەوە

70.کیسەڵ دووپشکی ئەپه ڕاندەوە

چزووی لە پشتی هه ڵ چەقاندەوە

پرسی:چی دەکەوی؟ هه ی بەد کردەوە

وتی:چزووی خۆم تاقی کردەوە

درۆیشی ئەکرد خووی ئه سڵی وابوو

ئەگینە قینی چی لە دڵا بوو؟

71.ئینسان لە نیسان دروست کراوە

مردووەکەی دوێنێی لە بیر نە ماوە

مردووی عارەقیان  بردە سەر قه بران

پێکێکی تریان زیاد کرد ئێواران

72.زۆرمان دی ویستی دۆستی خۆی بخا

کاتێکمان زانی وەک دیوار ڕووخا

73.دوو ڕەشمان هه یە سەری پیاو ئەخوا

یە کێکیان هه وەس یه کێکیان هه وا

به هه وەس دڵی خەڵکی ئەشکێنی

به هه وا سەودای بەرزی ئەنوێنی

کەدڵت شکاند دڵ شکست ئەبێ

کە بەرزیش فڕیت دایی پست ئە بێ

کەواتە ، واتەی هیچیان مە هێڵە

خۆت مەکە بە گای ناو ئەم دوو هێڵە

74.دنیا هه نگوینەو ئێمە وە ک مێشین

لێی نابینەوە و هێندە به کێشین

ئە بینی یەکێ پێی تێ گیراوە

هێزی تەکان و جووڵەی نەماوە

75.وە ک له قورئانا فه رموویە خودا

دەست و پێ لێتان شایەتی ئەدا

ئەگەر پەڕۆیەک لەخۆت دادڕی

ئەتوانی سەری تە ماع ببڕی

76.کەئێشی دەرزی خۆت لا ناخۆش بێ

زامی سوژنی خه ڵکت لە هۆش بێ

77.ئەو دڵەی حه سەد هه ڵیە قرچێنێ

تامی فەرەحی تێ دا نامێنێ

78.مێوێ بەر بگرێ تووڵ کێشی دەکەن

ئەوی کەزڕ بێ ڕەگ کێشی دەکەن

هه ندێ باخەوان زەینی بۆ ناچێ

هه رچی هاتە پیش هه ر دایدە پاچێ

79.‌کەوتوینە دەورێ عەیب نقطه ی هه یە

چاو وردەوەکە بزانە کەیە

(ح)ی تحسسمان نقطه ی لەژێرە

ئه وەی پێی فێرە هه میشەنێرە

مادام کە پارە ئەڵین عه یب پۆشه

هه رچی بۆ بکرێ دیارە کە خۆشە

80.ئێمە تێ ناگه ین لەم کاروباره

دەست بەرد ئه هاوێ،بەرد گوناهکاره

هه ندێ سروشتی بنچینە ی بە دە

ئەوە چاک نابێ دەستی ڵێ مه دە

81.ئەخلاق ئاوینەی عیلم و سەروەتە

بە بێ ئاوێنە(خۆ دین )زەحمەتە

زەوی سنگی خۆی ئەکا بە کێڵگە

دەغڵت ئەداتێ، تۆ تۆوی تێکە

82.شەربەت هه رچه ند شیرین دەنوێنێ

هه ر ئاو تینوەتی تەواو دەشکێنێ

83.چیت لە دڵایە زمانت وابێ

هه وڵی ئەوەت بێ واتەت ڕەوا بێ

ئەوەی ڕوو گرژە خەسارەمەندە

ئەوەی ڕوو خۆشه ئەو دەوڵەمەنده

84.لەبەحر و بەڕ و ژێر زەوی و هه وا

جێی سەرخەوێکی ڕەحەتی نەما

85.چەند خۆشە جووتی یەک دڵ و یەک گیان

مانگی هه نگوینیان بچن بۆ گەڕان

بەشەو ڕووبەرووی مانگ لە سیحرا بن

ئاسوودەی غەم و هه راو هوریا بن

86. ئەگینە کە تۆ مۆن و ترش ڕووی

دەمی کەس کیسە نییە بیدروی

87.چونکو خوا حەقی خۆی لێ دەبوورێ

بۆ حەقی خەڵکی ئەیکاتە ژوورێ

88.دوو مڵۆزمی تیایە ئه م شارە

یه کێ قومارە، دووەم خەمارە

قمارەکەیان سەری بڕاوە

خماریش نوقتەی بۆدانراوە

89.زەروو خوینی پیس لە لەش دەردێنێ

بنیادەم خوینی پاک دەڕژینێ

89.مرشک هێلکەی کرد گارە گار ئه کا

هه ندێ بێ هێلکە پیاو بێزار بێزار ئەکا

90.ئه گه ر دەتەوێ بێ لەوەڕ نەبی

لەناو خەڵکدا هه لەوەڕ نەبی

ئێرە جەنگەڵە ئەبێ مەڕ نەبی

سه ودایه ک بکە توشی شەڕ نەبی

لەجێیەک بنو ئاو هات تەڕ نەبی





تعليقات